AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٣١ ١٩:٠١

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق:

مەترسی بوونی سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق رووی لە زیاد بوون کردووە

مەترسی بوونی سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق رووی لە زیاد بوون کردووە

سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆ خاکی عێراق، وتی: مەترسی بەشداری سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق رووی لە زیاد بوون کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سومەریە نیوز، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ کاردانەوەی بە هێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بە خاکی عێراق نیشان دا و ئیدانەی کرد.

ئەو وتیشی: مەترسی بەشداری سەربازانی تورکیا لە خاکی عێراق رووی لە زیاد بوون کردووە. ئەم مەترسییە زیاتر لە مەترسیی هێزە ئەمریکییەکانە.

رۆژی پێشوو نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک کاردانەوەی بەم هێرشانە نیشان دا. لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: سەرۆک کۆمار بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە عێراق شوێنگیری دەکات و ئەوە بە پێشێلکەری حاکمیەتی عێراق و هەڕەشەیەک دژی ئاسایشی خۆی دەزانێت.

News ID 41643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha